لێدوانێكی نوێی قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) جەخت دەكاتەوە كە دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ مەمەد مەولود یاكوت، كۆنسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان تاوتوێی دۆخی سیاسی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان كردووە و قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە، ئامانجی ئێمە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردە بۆ ئەوەی متمانە بۆ دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان بگەڕێتەوە و مافی هەموو پێكهاتەكانیش تیایدا پارێزراو بێت.

لێدوانەكەی قوباد تاڵەبانی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە هەندێك بڕگەی هەڵبژاردن رێككەوتن.



PM:08:37:28/02/2023