راوێژكارێكی نێچیرڤان بارزانی: سەرۆكایەتی هەرێم لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەكان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن


راوێژكارێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوڵاتییان داوای پابەندبوونی یاسایی دەكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و سەرۆكایەتی هەرێمیش لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنەكان بۆ دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن.

فەلاح مستەفا، راوێژكاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژكراوە) بە كوردستان24ی راگەیاندووە، شاندێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پەرلەمانی كوردستان و لایەنە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، دوای رێككەوتنی لایەنەكان لەسەر كۆی پرسی هەڵبژاردن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە هەرێمی كوردستان دیاری دەكات.

فەلاح مستەفا جەختیكردۆتەوە، كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی پرۆسەی راوێژكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا سەركەوتووبێت و بیروبۆچوونی هەموو لایەنەكان كۆبكرێتەوە تا بڕیاری وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن یەكلایی بكرێتەوە.



PM:09:02:28/02/2023