وەزارەتی دارایی هەرێم سەبارەت بە نرخی دۆلار بڕیارێکی گرنگی دەرکرد

دارایی هەرێم بڕیارێکی نوێی دەربارەی نرخی دۆلار دەکرد و رایدەگەیەنێت" لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەرێم نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ٣٠٠ دینار دەبێت". 

‎بەپێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئەمڕۆ دەرچووە و وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم (ماوە بۆ درێژکراوەی) لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی هەرێم کراوە تێدا هاتووو" پاڵپشت بە نوسراوی بانکی ناوەندی عێراق تایبەت بە نرخی گۆڕینەوەی دراوی بیانی، لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کاری پێدەکرێت". 

لە بڕیارەکەدا ئەوەش هاتووە" لە ڕۆژی ١٤ی شووباتی ٢٠٢٣ەوە نرخی ١ دۆلار لە سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ هەزار و ٣٠٠ دیناری عێراقی ده‌بێت". 

دەقی نوسراوەکە: 


PM:05:37:01/03/2023