شەش دەرمانخانە و دوو کۆگای دەرمان لە هەولێر بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاساییەوە داخران.
بەڕێوەبەرایەتی کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان لەبارەی داخستنی ئەو شوێنانەوە ڕایگەیاند" بەهۆی مامەڵەکردن بە دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخەوە بووە، داخستنەکە بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت و سەرپێچیکارانیش دەستگیرکراون".
کوالێتیی کۆنترۆڵی دەرمان لە بڵاوکراوەکەدا ئاگاداری سەرجەم دەرمانخانەکان دەکاتەوە کە پابەندی تەواوی رێنماییەکان بن و خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی قاچاخ و ساختە، ئەگەرنا رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداریی ئەوەش دەدات کە لیژنەکانیان بەردەوام دەبن لە بەدواداچوون بۆ رێگەگرتن لە مامەڵەکردن بە بەرهەمی نایاسایی و قەدەغەکراو.