فرۆکه‌ ئه‌مریکیه‌کان ده‌وربه‌ری زومار بۆردومان ده‌که‌ن

شه‌وی رابردوو 1ی ئه‌یلول فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ بنکه‌یه‌کی داعش له‌ده‌وری زومار ده‌ده‌ن و ژماره‌یه‌ک چه‌کداری داعش ده‌کوژن.

سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ سپی میدیای راگه‌یاند کاتژمێر 10:20 شه‌وی رابردوو فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ گردبوونه‌وه‌یکی چه‌کدارانی داعشیان دا‌ له‌قوتابخانه‌ی که‌هریر سه‌ر به‌ شارۆچه‌که‌ی زومار. به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو چه‌کداره‌کانی کوژران و بیناکه‌ش روخێنراوه‌ به‌سه‌ریاندا.

رۆژی 31 ی ئاب هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ پاڵپشتی فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چوونه‌ ناو شاری زوماره‌وه‌، به‌لآم دواتر به‌بڕیارێکی سه‌ربازی پاشه‌کشه‌یانکرد و له‌دووری چوار کیلۆ مه‌تر پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌یه‌. 



AM:08:17:02/09/2014