به‌پێی ئامارێک تونس و سعودیه‌و له وڵاته ئه‌وروپاییه‌کانیش فه‌ره‌نسا زۆرترین هاوڵاتی چۆته ناو ریزی ئه‌و چه‌کداره ئیسلامیانه‌ی " تیرۆریستیانه‌ی" له سوریا چه‌کیان پێیه.
به‌پێی نه‌خشه‌یه‌ک که که‌ناڵی ناسراوی ئه‌مریکی CNN بڵاویکردۆته‌وه یه‌که‌م وڵات که زۆرترین که‌سی چۆته ناو ئه‌و رێكخراوانه‌وه وڵاتی تونسه که 3000 که‌سه، سعودیه‌ش 2500 که‌س، دوای ئه‌وان مه‌غریب دێت 1500 که‌سیان چوونه‌ته ناو داعش و به‌ره‌ی نوسره‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش رووسیا له پێشه هه‌مووانه‌وه‌یه 800 که‌س و فه‌ره‌نسا 700 که‌سی چوونه‌ته ناو ئه‌و گرووپه " تیرۆریستیانه‌وه".