پاسپۆرتی سلێمانی لەبارەی گەشتكردنەوە بڕیارێکی نوێی دەركرد

پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئەو کەسانەی دەیانەوێت گەشت بۆ ئێران بكەن، پێویستە پاسپۆرتەكانیان ماوەكەی لە سێ مانگ زیاتری مابێت". 

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) كەوتووە و تێیدا هاتووە" لە ئێستادا دەفتەری پاسپۆرت لە عێراقدا نەماوە، كۆماری ئیسلامی ئێران رێگا دەدات هەر پاسپۆرتێك ماوەكەی لە شەش بۆ سێ مانگی تێدا مابێت دەتوانێت لە كونسوڵگەری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڤیزا وەربگرێت و سەردانی ئێران بكات". 

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ئەو كەسانەی زۆر پێویستییانە لەم كاتەدا گەشت بكەن، چونكە بەشێوەیەكی گشتی پێویستە پاسپۆرت ماوەی شەش مانگ زیاتری تێدا مابێت دەتوانێت گەشت بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران بەبێ وەرگرتنی ڤیزا ئەنجامبدات". 


AM:10:31:03/03/2023