کەسانێکی نزیک لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی لیست بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دروستدەکەن.
مامۆستا عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی، وته‌بێژی ته‌ریقه‌تی كه‌سنه‌زانی و كه‌سایه‌تی نزیك له شێخ نه‌هرۆی کەسنەزانی، ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە "ڕەنگە" چەند کەسێکی نزیک لە شێخ نه‌هرۆ نیازێکی وەهایان هەبێت بەڵام ڕەتیکردەوە کە شێخ نەهرۆ خۆی بەشێک بێت لە قەوارە سیاسیەکە.
عه‌بدولوه‌هاب به‌رزنجی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای وت، "من كه‌سێكی نزیكم له شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی، كاك شێخ كه‌سێكی ڕۆشنبیر و تێگه‌یشتووه؛ ڕه‌نگه دوو سبه‌ی هه‌ندێك كه‌سی نزیك لێی هه‌نگاوی دروستكردنی لیست بنێن، به‌ڵام ئه‌و عیلاقه‌ی به‌سه‌ر هه‌ندێك ئازادی ئه‌وانه‌وه نییه و بڕوا ناكه‌م خۆی ته‌داخولی سیاسه‌ت بكات."
ته‌كیه‌ی سه‌ره‌كی تەریقەتی كه‌سنه‌زانی له شاری سلێمانییه و ژمارەی لایەنگرانی بە هەزاران کەس دەخەمڵێندرێن. شوێنکەوتوانی تەریقەتەکە دەکەونە ناوچه جیاجیاكانی كوردستان و عێراق و ئێران و پاکستان و ئەفغانستان و هه‌ندێك وڵاتی تر.