نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕەکان ڕێژەیەک ڕووی لە دابەزین کرد. 

نرخی سەرجەم دراوەکان لە بازاڕەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە مامەڵەیان پێوەدەکرێت:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار و ٧٠٠ دینارە، لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بە ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، هەروەها لە هەولێر نرخی فرۆشتنی دۆلار گەیشتە ١٥٥ هەزار و ٨٥٠ دینار و نرخی کڕینیش بە ١٥٤ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو، هاوکات نرخی فرۆشتن بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی لە بەغداد گەیشتووەتە ١٥٦ هەزار و ٢٥٠ دینار و نرخی کڕینیش بە ١٥٤ هەزار و ٢٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٦ هەزاردینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٣٨ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٩١٠ دینارە.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار بەمشێوەیەیە: 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ٢٠٥ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤٣ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤٥ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ١٣٢ دۆلار. 

‎- نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٢ دۆلار.

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٤ دۆلار. 


AM:10:42:04/03/2023