شاسوار عەبدولواحید هەڕەشەی خۆپیشاندان دەكات


شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت،  ئەگەر حكومەتی هەرێم دەستبەجێ دەست بەدابەشكردنی موچە نەكات، خۆپیشاندان دەست پێدەكەنەوە و ئەمجارەش خۆپیشاندان، بەردەم بارەگای حكومەت لە هەولێر دەگرێتەوە.

شاسوار عەبدولواحید، لەپەیامێكدا لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی "ئەمەی حكومەتی ئێكسپایەر دەیكات دەرهەق بە موچەخۆران بەم هەمو داهاتە زۆرە، ئەوپەری بێرێزییە و لێی بێدەنگ نابین، ئەگەر دەستبەجێ دەست نەكرێت بە دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران ئەوا دەست دەكەینەوە بە خۆپیشاندان و ئەمجارە خۆپیشاندان هەولێری پایتەخت و بەردەم بارەگای حكومەت دەگرێتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "ماوەی چەندین رۆژ لایداوە لەو رێكەوتەی كە دەبوو حكومەت موچە دابەش بكات، بڕیار بوو ئەمرۆ موچە دابەشكردن رابگەیەنن، بەڵام لەوەش پەشیمان بونەوە، بۆیە چیتر بێدەنگ نابین".



PM:07:54:06/03/2023