لەمەودوا هاوڵاتیانی عێراق لە ماوەی یەك رۆژدا دەبنە خاوەن پاسپۆرت


پرۆژەی نەوەی سێیەمی سیستمی نوێی پاسپۆرتی عێراقی راگەیەنرا كە لەڕێگەی ئەم سیستمەوە 85%ی رۆتیناتە ئیداریەكان هەڵگیراون و هاوڵاتیان لەماوەی یەك رۆژدا دەبنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان.

نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سودانی پرۆژەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كردەوە، هەنگاو و میكانیزمەكانی دەركردنی پاسپۆرتی نوێی بە هەموو وردەكارییەكانیەوە پەیڕەو كرد، هەروەها وەك یەكەم كەسیش پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەركرد.

سودانی هەوڵی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی شارستانی و پاسپۆرت و نشینگەی لە وەزارەتی ناوخۆ بەرز نرخاند، بۆ خستنەكاری نەوەی سێیەمی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێی عێراقی، كە بەتایبەتمەندیی تەكنیكی ئاستی باڵا دەناسرێتەوە و پەسەندكراوە لەلایەن ڕێكخراوی فڕۆكەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO).

محەمەد شیاع سودانی روونیكردۆتەوە، پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی نوێ بەشدار دەبێت لە كورتكردنەوەی نزیكەی 85%ی كاغەز و ڕێكارە كارگێڕییەكان، لە ماوەی یەك ڕۆژدا هاوڵاتیان دەبنە خاوەن پاسپۆرتی خۆیان. 



PM:10:16:06/03/2023