میلشیاکانی سەر بە ئێران: مۆڵەت لە کەس وەرناگرین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا

حزبوڵای عێراق کە میلیشیایەکی شیعەی سەر بەئێرانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان مۆڵەت لە هیچ لایەنێک وەرناگرن بۆ هێرشکردنە سەر ئەمەریکا. 

میلیشیای حزبوڵای عێراق لەبارەی سەردانەکەی لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ بەغدا و دیدارەکەی لەگەڵ محەممەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیاندنێکیان بڵاوکردەوە.

ئەبو عەلی عەسکەری وتەبێژی حزبوڵای لوبنانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، میلیشیاکە پابەند نییە بە هیچ لێکتێگەیشتنێکی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هێزەکانی ئەمریکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاوەڕوانی مۆڵەت لە هیچ کەسێک ناکەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هێزەکانی ئەمریکا ببنەوە.



PM:10:58:07/03/2023