بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی زۆر دۆلار خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ ی ئازار بڕی ٢٢٣ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە.

لە راگەیاندنێکی بانکی ناوەندیدا کە کەمێک لەمەوبەر بڵاویکردەوە، راگەیەندرا کە لە بڕی ٢٢٣ ملیۆن و ٤٠٦ هەزار دینار، ١٢٣ ملیۆن و ٣٠٦ هەزاری بە حەواڵە بووە.

هەروەها بڕی ١٠٠ ملیۆن و ١٠٠ هەزاری بە کاش بووە.

دوێنێ سێ شەممە بانکی ناوەندی عێراق بۆ فرۆشتن و کڕینی دۆلاری ئەمریکی بڕی ٢١٦ ملیۆن و ٧٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلاری خستە بازاڕەوە. 

زۆربەی فرۆشی دۆلار بەشێوەی (حەواڵە) بە ١٥٣ ملیۆن و ٦٠٥ هەزار و ٥٥٨ دۆلار بووە، لە کاتێکدا بڕی ٦٣ ملیۆن ١٠٠ هەزار دۆلاری لە شێوەی فرۆشتنی کاش بووە. 




PM:12:40:08/03/2023