لەبارەی كەوتنەخوارەوەی هاوڵاتیەكی بەریتانی لەسەر چیای هەڵگورد ڕوونكردنەوە دەدرێت

هاوڵاتییەكی بەریتانی لەسەر چیای هەڵگورد کەوتەخوارەوە و دوای هەوڵێكی زۆر توانرا رزگار بكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە" كاتژمێر (٧:٠٠)ی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان ئاگادار كرایەوە كەوا هاوڵاتییەك لە چیای هەڵگورد دووچاری هەڵدێران بووە، دوای ئەوەی ئاگادار كراینەوە دەرچووین بۆ شوێنی رووداو لەبەر سەختی شوێنەكە پرۆسەی رزگاركردنەكە نزیكەی (١٠) كاتژمێری خایاند، دوای رزگاركردن دەست بەجێ هاوڵاتیەكە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان كە بەسەختی بریندار ببوو". 

ئەوەشی خستەڕوو، بە پێی راپۆرتی تیمەكانمان هاوڵاتیەكە ناوی (دیڤد جۆیت)ە لە دایكبووی ساڵی (١٩٦٨)ە دانیشتووی بەریتانیایە لەگەڵ گروپێكی شاخەوانی ئەوروپی سەردانی ئەم شوێنەی كردبوو.


PM:01:33:08/03/2023