گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە.
كیژان ئەمڕۆ نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (کوێوە دەچی ئەی ژن؟) بڵاوكردەوە، كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن ساڵح بێچار نوسراوە، تایبەت بە رۆژی جیهانی ژنان بڵاویكردوەتەوە.
كیژان ئیبراهیم کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.