‎بازرگانێکی دیاری شاری سلێمانی لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەستگیركرا

بازرگانێکی دیاری شاری سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركرا و بڕیارە بە دەستگیركراوی بگەڕێنرێتەوە بۆ سلێمانی. 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە ماڵپەڕی (سپی میدیا)ی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی ئاداری ٢٠٢٣ ‎هیوا ڕەئوف بازرگانی دیاری شاری سلێمانی بە تۆمەتی بردنی (٨.٥) ملیۆن دۆلار لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیركرا و بڕیارە بە دەستگیركراوی ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی بکرێتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەست بەم بڕیارە لە دادگای سلێمانی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ چەند کارمەندێکی دیکەی کۆمپانیاکە دەرچووە. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی میدیا)، ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کەسانی نزیکی هیوا ڕەئوفن کە لەسەر گەندەڵی لە پرۆژەکانی سلێمانی دەستگیرکراون. 


PM:05:04:08/03/2023