هاتووچۆی سلێمانی: ئەمشەو ئەم شەقامانە بەكارمەهێنن


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەكات ئەمشەو بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت هاتووچۆكردن لە چەند شەقامێك نەكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا داوای لە شۆفێران كردووە ئەگەر بۆ كاری پێویست نەبێت نەیەنە دەرەوە بەتایبەت لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، ژێر پردی خەسرەوخاڵ، ژێر پردی قالاوە و سەهۆڵەكە ئاوێكی زۆر بەهۆی بارانبارینەوە كۆبوەتەوە.

پێشتریش د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی داوای لە هاوڵاتیان كرد  ئەمشەو بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، بۆ كاری پێویست نەبێت شەقامە سەرەكییەكان بەكارنەهێنن تاوەكو توشی ئاستەنگی هاتوچۆ نەبن.



PM:11:13:08/03/2023