پەروەردەی هەڵەبجەش پشووی ڕاگەیاند


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید رایدەگەیەنێت، بەهۆی زۆری بارانبارینەوە رۆژی پێنجشەممە پشووی فەرمییە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید رایگەیاندووە، لەسەر داوا و راسپاردەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ناجێگیری كەشوهەوا و پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بریاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی سبەی ڕۆژی پێنج شەممە لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتییان.

پێشتریش پارێزگاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەهۆی هەمان مەبەست پشوویان لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیاند.


 



AM:12:42:09/03/2023