یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریكرا


گەردوونناسێكی  سعودیە رایدەگەیەنێت، رۆژی ٢٣ی ئەم مانە یەكەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و مانگەكەش ٢٩ رۆژە.

محەمەد شەوكەت عۆدە، بەڕێوەبەری ناوەندی نێودەوڵەتی گەردونناسی سعودیە رایگەیاندووە، سەبارەت بەو وڵاتانەی كە لە رۆژی سێشەممە ٢١ی ٣ی ٢٠٢٣ بەدواداچون بۆ بینینی مانگ دەكەن، بینینی مانگ لەو رۆژەدا مەحاڵە، چونكە مانگ زوتر ئاوا دەبێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، بەو هۆیەوە مانگی شەعبان ٣٠ رۆژ تەواو دەكات و بەمەش رۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ٣ی ٢٠٢٣ بەیەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت و پێدەچێت مانگی رەمەزانیش ٢٩ رۆژ بێت.



AM:09:25:10/03/2023