بڕیارە ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە دەستپێكردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری وڵاتەكەی بدات.
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی توركیا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەو وڵاتە لە كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا لێدوانێك سەبارەت بە هەڵبژاردنی خولی 28ی پەرلەمانی توركیا دەدات و كە بڕیاری نوێكردنەوەی هەڵبژاردنەكە واژۆ دەكات.
بەپێی بریاری پێشووتری حكومەتی ئەنقەرە، پێویستە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا بەڕێوە بچێت.