هازارد لەسەر گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا بڕیاری دا

ئیدین هازاردی یاریزانی بەلجیکا و ڕیال مەدرید دوای مۆندیالی 2022ی قەتەر  وازهێنانی لە یاری  نێودەوڵەتی راگەیاند.

 هازارد وتی :" نەمدەتوانی خۆم ببینمەوە کە لەگەڵ ڕیال مەدرید بەشداری نەکەم و بچمە یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی ".

 لە درێژەی قسەکانیدا وتی :" هاوکارم تۆنی کرۆس دوو ساڵ لەمەوبەر لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وازی لە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هێنا و پێی وتم کە کاتێک یاریزانەکانی دیکە دەچنە هەڵبژاردە نیشتمانییەکان، دەتوانێت لەگەڵ منداڵەکانی چێژ وەربگرێت ".

 سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی، هاوشێوەی ئەوەی زیدان و لیۆنێل مێسی و ئیبراهیمۆڤیچ کردیان، زیاتر گوتی :" ئەوە بەسەر مندا نایەت، من 100% دڵنیام، خۆم نابینم ئەو کارە بکەم، مەسەلەکەش هەرگیز نییە لە مێشکمدا."

 بەردەوام بوو لەسەر ئەوەی کە ئایا بە دوودڵی وازی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی هێنا یان نا: "پێموایە ئێمە بڕیارەکەمان بە دوودڵی داوە کاتێک هاتە سەر هەڵبژاردەی نیشتمانی، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی مێژووی کەسیی من ئەوان بەردەوام بوون لە یاریکردن بۆ تیپەکانیان، لەکاتێکدا من زۆر کەمتر یاری دەکەم ".

  لە کۆتاییدا وتی :" پاشا فیلیپ دوای وازهێنانم  تەلەفۆنی بۆ کردم، بەڵام ئەوەی باسمان کرد لە نێوانماندا دەمێنێتەوە، لە تۆپی پێدا هەرگیز نابێت بڵێیت مەحاڵ، بەڵام زۆر شتی ترم هەیە بۆ ئەنجامدانی، وەک بەسەربردنی کاتێکی زیاتر لەگەڵ منداڵەکانم و  خێزانەکەم".


PM:05:13:13/03/2023