بۆ مانگی رەمەزان بەشەخۆراك دابەش دەكرێت


لەمانگی رەمەزاندا بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ مانگی سێ دابەش دەكرێت و جگە لەپێكهاتەكانی پێشتر، چوار ماددەی خۆراكی تازەش دابەش دەكرێن.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە میدیاكانی راگەیاندووە، لە هەفتەی داهاتودا دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان بۆ ئەم مانگە كە بۆ ئەم مانگە چوار ماددەی خۆراكی زیادی كردووە ئەوانیش یەك كارتۆن هێلكە، پێنج كیلۆ ئاردی سفر، نیو كیلۆ نیشاستە و كیلۆیەك مەعكەرۆنی  بۆ هەر ماڵێك.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2015 لە تەواوبووندایە، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوش دەست دەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2016.

نەوزاد شێخ كامیل رونیكردۆتەوە، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەردوو ساڵی 2015 و 2016 گەیشتوەتە هەرێم و هیچ كێشەیەكیان نییە، بۆیە هەوڵ دەدەن تاوەكو مانگی رەمەزان تەواوی پارەكە خەرج بكەن.



PM:08:58:14/03/2023