كەشوھەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەنرا


شارەزایەكی كەشناسی رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات و پێدەچێت رۆژانی جەژنی نەورۆزیش باران ببارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی رایگەیاندووە، بەھۆی باشتربوونەوەی دۆخی بارانبارین لەم مانگەدا چالاكی نزمەپاڵەپەستۆكان لەسەر ناوچەكانی هەرێم زیاتر بووە، لەھەفتەی ئایندەشدا بەتایبەت لەرۆژی یەكشەمەوە پێشبینی ئەكرێت نزمەپاڵەپەستۆیەكی نوێ لەدەریای ناوەراستەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بەفراوانی چالاك ببێتەوە كە ئەگەر ھەیە تا كۆتایی ئەو ھەفتەیە یان ماوەیەكی زیاتر ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەكە بمێنێت.

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەو نزمە پاڵەپەستۆیە ئەبێتە ھۆی بەردەوامی چربوونەوەی ھەور و بارانبارین لەناوچەكانی ھەرێمی كوردستاندا بەتایبەت رۆژانە لەو ماوەیەدا لە كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە ئەگەری بارانبارین زیاتر ئەبێت بەشێوەی چالاكبوونی ھەورە بروسكە و تاوە باران بەرێژەی جیاواز.



AM:12:18:15/03/2023