"ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی خه‌لیفه‌ی داعش كوژراوه"
یه‌كێك له‌داعشه ده‌ستگیركراوه‌كانی دوێنێی شاره‌دێی ئامرلی، دانی به‌وه‌داناوه كه به‌رله‌سێ هه‌فته له‌شاری موسڵ ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی خه‌لیفه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعش كوژراوه‌و له‌ئێستادا ئه‌بو موسلیمی توركمانی جێگه‌ی گرتۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانی عێراق زانیاری زیاتریان بۆ سایتی ( وه‌عی نیوز) ئاشكراكروه‌و، ڕایانگه‌یاندوه: ئه‌و داعشه‌ی ده‌ستگیركراوه نازناوی ئه‌بو سه‌لمایه‌و دانی به‌وه‌داناوه‌كه: سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی له‌بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگیه‌كاندا برینداربووه. پاشان براوه‌ته سوریا بۆچاره‌سه‌ر كردن. به‌ڵام برینه‌كانی زۆر قوڵ بوون و پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م گیانی له‌ده‌ستدا.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها له‌زاری ده‌ستگیركراوه‌كه‌وه ده‌گوازێته‌وه: بیستنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی به‌غدادی داعشه‌كانی عێراقی توشی شپرزیه‌كی زۆر كردوه. بۆیه ده‌ست به‌جێ له سه‌ركردایه‌تی داعش له‌سوریاوه په‌یوه‌ندی به‌مانه‌ی عێراقه‌وه ده‌كرێت و فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت هه‌واڵه‌كه په‌رده‌پۆش بكه‌ن. له‌هه‌مان كاتدا پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌پێویسته بۆله‌مه‌ودوا و بۆماوه‌یه‌كی كاتی گوێڕایه‌ڵی ( ئه‌بو موسلیمی توركمانی) بكه‌ن. تاكو ئه‌م بۆشاییه‌ی دروست بووه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی نوسره‌وه نه‌قۆزرێته‌وه.
PM:11:19:02/09/2014