سێ دەستگیركراوی بادینان ئازادكران


هەریەكە لە شڤان سەعید و ئاریوان عیسا و ئەیاز كەرەم دوای نزیكەی دوو ساڵ لە بەندكردنیان ئازاد كران.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ چالاكوانی بادینان (شڤان سەعید و ئاریوان عیسا و ئەیاز كەرەم) كە ماوەی نزیكەی دوو ساڵە زیندانی كراون لە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازی هەولێر بەند كرابوون ئازادكران.

ئازادبوونی ئەو سێ چالاكوانە لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا گۆهدار زێباری یەكێكی دیكە لە چالاكوانی بادینان، هەرچەندە ماوەی سزاكەی تەواو بوو، بەڵام بەپاساوی سەرپێچییەكی هاتووچۆ سزای حەوت مانی دیكەی بەسەردا سەپێنرا.





PM:02:14:16/03/2023