کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئێوارەی ڕۆژی نەورۆزی ڕاگەیاند

كەشناسى هەرێم رایدەگەیەنێت" سبەینێ ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان پێشبینىیەکانی کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەى بڵاوکردەوە رایگەیاند" ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەور دەبێت بە درێژاى کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێک کاتدا و دروستبوونى هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا بارانبارین لەسەر بەشێک لە پارێزگاى سلێمانى و ناوچە شاخاوییەکانى ئیدارەى راپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر زیاد دەبێت، لە کاتەکانی شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانى کەم لە کاتەکانى بەیانى لەسەر ناوچە شاخاوییەکان، لە دواى نیوەڕۆ هەندێک کات باران بارینى کورتخایەن دەبێت لەسەر ناوچەجیا جیاکان، لە کاتى دابارین هەورە تریشقەشى لەگەڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن. 


PM:03:15:19/03/2023