لە رەمەزاندا کارەبا لە رۆژێکدا دەبێتە ٢٤ کاتژمێر


سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند" لەبەر هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە ئەمڕۆوە خشتەی كارپێكردنی مولیدەكانی ناوشاری هەولێر دەبێتە ٢٤ کاتژمێر ".

قارمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكانی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند" ئەمڕۆ كۆبوونەوە هەبوو لەبارەی خشتەی موەلیدەی سەرجەم پارێزگای هەولێر و بڕیاری نوێ‌ درا". هەروەها وتیشی" ئاگاداریان دەكەینەوە لەبەر هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لە ئەمڕۆوە خشتەی كارپێكردنی مولیدەكانی ناوشاری هەولێر دەبیتە 24 کاتژمێر".

ئەوەشی خستەڕوو " هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، دەبێ موەلیدەكان كار بكەن هەر خاوەن مولیدەیەك پابەندی ئەم خشتەیە نەبێت، بەرپرسیار دەبێ".

زستانی ئەمساڵ خەڵکی کوردستان گرفتی گەورەی لەگەڵ کارەبادا هەبوو لە هەندێک ناوچەی کەمدەبوەوە بۆ شەش کاتژمێر کارەبای گشتی، ئەمەش بووبووە مایەی قورسکردنی سەرشانی هاوڵاتیان.



PM:07:29:20/03/2023