ئەمڕۆ سێشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی بەغدای پایتەختی عێراق ژنێک بە سکێک پێنج منداڵی لە دایک بوو.
دکتۆر سەلام بەدر سوڵتان بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فاتیمە زەهرا بۆ ئافرەتان و منداڵانی بەشی تەندروستی بەغداد - ڕوسەفە ڕایگەیاند" پێنج منداڵی دوانە (سێ مێینە و دوو نێر) لە ژنێکی خەڵکی ناوچەکە لە دایکبوون کە تەندروستی دایکەکە و پێنج دووانەکەی باشن".
هەروەها لای خۆشییەوە دکتۆر شەیما محەمەد سەرۆکی ستافی پزیشکی و پسپۆڕی منداڵبوون و ئافرەتان ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ژنە تەمەنی لە (٢٠) ساڵیدایە و لە کاتی گەیشتنی بۆ ژووری فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، بە دەست ئازاری منداڵبوون و منداڵدانی توندەوە دەیناڵاند و دووەم نەشتەرگەری قەستەرە بۆ لە دایکبوونی پێنج دووانەکەی ئەنجامدرا کە کێشیان لە نێوان (٨٠٠ - ١٣٠٠) گرام دایە.