بەڕێوەبەری خۆسەر ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا دەکات لە جێندرس ٤ کەسی خێزانێکی کوشت


بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" بەکرێگیراوانی بەناو سوپای نیشتمانی و گرووپی ئەحرار شەرقییەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و لەسەر دەستی تاوانبار ئەبو حەبیبەوە شەهید کراون، کە سەلماندی تووندڕەوی مەزهەبی هەموو ناپاکێکی مرۆڤایەتی و رەوشتە".

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان لەگەڵ مەحکومکردنی ئەو دەستدرێژیەی شاری جێندرس کە ٤ هاوڵاتی ماڵێکیان لەسەر ئاگری نەورۆز کوشت، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن لەئاست تاوانەکە بێدەنگ نەبن، و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی تاوانەکە بکەن.
 
پاشنیوەڕۆی دوێنێ ٢٠ ی ئازار خێزانێک لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆز لەبەر ماڵی خۆیان لە جێندرس گرووپی ئەحرار شەرقییە کە سەر بە ئۆپۆزیسۆنی سووریان و هاوپەیمانی تورکیان ئەو خێزانەیان دایە بەردەسترێژی گوولەو لە ئەنجامدا چوار کەسی یەک خێزان بەناوەکانی: فەرحەدین عوسمان تەمەن ٤٣ ساڵ، محەممەد عوسمان ٤٢ ساڵ، نەزمی عوسمان ٣٨ ساڵ و محەممەد فەرحەدین عوسمان، ١٨ ساڵ گیانیان لەدەستدا، دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.



PM:03:51:21/03/2023