سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ لە شاری جندرێس لە سوریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دەرهەق بە چەند هاوڵاتییەكی كورد ئەنجامدرا.  

دڵشاد شهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە،  سەرۆكایەتی هەرێم بە توندی سەركۆنەی ئەو تاوانكارییە دەكات كە ئێوارەی دوێنێ دوشەممە لە شاری جندرێس لە سوریا لە كاتی داگیرساندنی ئاگری نەورۆزدا دەرهەق بە چەند هاوڵاتییەكی كورد ئەنجام درا و تیایدا چوار كەس گیانیان لە دەستدا.

دڵشاد شهاب، ئاماژەی بەوەكردوە، لە كاتێكدا پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری قوربانییان دەكەن و هاوسۆز و هاوخەمیانن، داوا لە لایەنە بەرپرسەكانی ناوچەكە دەكەین تاوانكاران بدۆزنەوە بە سزای یاسایی بگەیەنرێن و ڕێگە لە دووبارەبوونەی تاوانكاریی وا بگیرێت.



PM:09:27:21/03/2023