جۆر و بڕی خۆراکی رەمەزان زیاد دەکات


جۆری ئەو خۆراکەی کە حکومەتی ناوەندی بەسەر هاوڵاتیان دابەشی دەکات لە مانگی رەمەزاندا زیاد دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر بە میدیاکانی رایگەیاند  "عێراق نووسراوی تایبەت بە زیادکردنی چوار مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگانە بۆ کردوون، بەگوێرەی نووسراوەکە هەر خێزانێک یەک تەبەقە هێلکە، پێنج کیلۆ ئاردی سفر، یەک کیلۆ شەعرییە و نیو کیلۆ نیشاستەی پێدەدرێت". 
 
بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە هەولێر ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لەو چوار مادە خۆراکییانەی زیادکراون بەغدا تا ئێستا تەنیا ئاردی سفری بۆ ناردوون و چاوەڕوانن لەم رۆژانەدا مادەکانی دیکە بنێرێت بۆ ئەوەی هەر چوار مادە زیادکراوەکە پێکەوە دابەشبدەکەن.



PM:01:37:22/03/2023