مەزڵوم كۆبانێ داوای پاراستنی دەستکەوتەكانی ڕۆژئاوای کوردستان ده‌كات

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات – هەسەدە داوا لە گەنجانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکات بۆ پاراستنی دەستكەوتەكانی شۆڕشی ڕۆژئاوای كوردستان بەشداری هێزەكانی هەسەدەبن. 

ئەمڕۆ جوارشەممە له‌ مه‌راسیمى پێشوازیكردن له‌ ته‌رمى ئه‌و نۆ شه‌ڕڤانه‌ى هێزه‌كانى دژه‌تیرۆرى ڕۆژئاوا كه‌ شه‌وى ١٥ى ئه‌م مانگه‌ به‌هۆى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو كۆپته‌ریانه‌وه‌ شه‌هیدبوون، مه‌زڵوم کۆبانێ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند" ئەمڕۆ نۆ قارەمانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێدەكەین كە پێشەنگی شەڕەكان دژ بە تیرۆر و داگیركەرانیان دەكرد، بەم بۆنەیەوە هەڤاڵانی خۆمان و شەهیدان دڵنیا دەكەینەوە، لە دژی تیرۆر خەباتی خۆمان زیاتر بەرەو پێشەوە دەبەین". 

مەزڵوم كۆبانێ وتیشی" بانگەواز لە هەموو گەنجانی كورد و عەرەب و تەواوی پێكهاتەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەكەین كە بەشداری ڕیزەکانی هەسەدە ببن و دەستکەوتەكانی شۆڕشی ڕۆژئاوا بپارێزن و بەردەوامی بە شۆڕ بدەن'. 

ڕاشیگەیاند" بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین خەبات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرە پێبدەین، بۆ ئاستێکی باڵاتر بۆ بەرگریکردن لە گەل و ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا". 


PM:03:31:22/03/2023