چەند رێوشوێنێک بۆ پاراستنی تەندروستی لە رەمەزاندا

پزیشکان چەند رێوشوێنێکیان دیاریکردووە لە رەمەزاندا تا تەندروستییەکی باشت هەبێت.

باشترین رێ و شوێنی تەندروستی بۆ رەمەزان:

- زیادەرۆیی مەكە لە خواردندا، بێگومان بیستووتە پێشتر، بەڵام گرنگە و بنچینەییە، ئەو رۆژەی بە رۆژوو دەبیت رۆژێكی ئاساییە و ژەمی خۆراكی ئێوارەشت كۆتا ژەمی ژیانت نابێت، هێندە مەخۆ هەست بكەیت دوا ژەمە.

- بە یەكجار بەربانگ تەواو مەكە، پڕ كردنی گەدە لە بڕێكی زۆر خۆراك و شیرینی وەك ئەوەیە تووشی شۆكی بكەیت، ئەوەش تووشی ئازار یان نا ئارامیت دەكات، لە جیاتی ئەوە، دوای بەربانگ پەرداخێك ئاو لەگەڵ چەند دەنكێكی كەمی خورما بخۆ، ئەوەش بۆ ئەوەی تینوێتیت بشكێت و شەكر بگات بە لەشت، دواتر پشوویەك بە گەدەت بدە، دوای ئەنجامدانی نوێژ دەتوانی ژەمە خۆراكەكەت بخۆیت.

- شیرینی زۆر مەخۆ، لەبەر ئەوەی شیرینی بە گەرمۆكەی خۆراكی دەوڵەمەندە، ئەوەش دەبێتە هۆی زیادبوونی كێشی لەش، ئەو شەكرەی لە شیرینیشدا هەیە زیان بە ددانەكان دەگەیەنێت، كۆنترۆڵكردنی شەكریش قورس دەبێت بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە، وا تەندروستە لە جیاتی شیرینی میوەی وەك شوتی و كاڵەك و ئەناناس بخورێت.

- خۆت لە خواردنەوەی زۆری چاو قاوە بە دووربگرە، چونكە دەبێتە هۆی تێكدانی خەو لێت، بە تایبەتی كاتێك لە ئێوارانیش دایە.

- ژەمی پارشێوان لەبیر مەكە، پشتگوێخستنی پارشێو نەك هەر كێشەی لەشت كەم ناكاتەوە، بەڵكو دەشبێتە هۆی هەستكردن بە برسێتی زیاتر و خواردنی زیاتر لە بەربانگدا. با خۆراكی پارشێوت سووك بێت و دەوڵەمەند بێت بە شلەمەنی و ماست و شیر و میوە، خۆراكی سوێر و ترش ماندووت دەكات لە رۆژدا، تینوێتیت زیاتر دەكات.



PM:11:56:24/03/2023