نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم

بەیانی ئەمڕۆ لە یەکەم هەفتەی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٦ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بە ١٥٦ هەزار دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار دینارە. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٨٧ هەزار و ٧٥٠ دینارە. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣ هەزار و ٢٤٣ دینارە.

نرخی دراوە بیانییەکانی دیکە بەرامبەر بە دینار بەمشێوەیەیە: 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ٢٠٧ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی سوید بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤٥ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار ١٠٠٠ = ١٤٣ هەزار دینارە. 

‎- نرخی كرۆنی دانیماركی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ١٣٣ دۆلار. 

‎- نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٣ دۆلار.

‎- نرخی كرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار ١٠٠٠ = ٩٢ دۆلار. 


AM:10:16:25/03/2023