پسپۆرێکی بواری کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم بارستە ھەوا شێدارە ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش بەھەورە بروسکە و نمە باران دەستپێدەکات.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی لە پۆستێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، نئێستای ئاسمانی ناوچەکە لەبەشێکی باکوری سعودیە و باشور و باشوری رۆژئاوای عێراق ھەورەبروسکە چالاکبووە لەکاتەکانی درەنگی شەودا ئەم بارستە ھەوا شێدارە ناوچەکانمان دەگرێتەوە سەرەتاش بەھەورە بروسکە و نمە باران لەھەندێ ناوچەدا کاریگەری ئەبێت.
پسپۆرەکەی بواری کەشناسی پێشبینی دەکات " سبەی کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ناسەقامگیریەکە زیاتر ئەبێت لەسەر کەشی ھەرێمی کوردستان و بارانی بەلێزمە و ھەورە تریشقەی بەھێز چالاکەبێت کە ھەندێ کات و ناوچە تەرزەی لەگەڵدا ئەبێت" .
ئاراز جەبار پێشبینی دەکات، لەسەرجەم ناوچەکاندا تا ئێوارەی دووشەمە ببارێت کە کەمترینی لە ٢٠ تا زۆرترین رێژە ٦٠ ملیممەتر چاوەروان دەکرێت.