ئاماژەی بەوەشکرد" نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی ١٨ی ١١ی ٢٠٢٣ی وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد".
هەروەها دڵشاد شەهاب لە کاتی خوێندنەوەی فەرمانەکەدا وتیشی" داوا لە پەرلەمانی كوردستان و هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگرن و سەرجەم کێشەکان بۆ كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان چارەسەر بکەن، جگە لەوەش هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە ئەولەوییەتی كاری پەرلەمان بێت بۆئەوەی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت".
هەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێکراوە) داواشی لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە پاڵپشتی هەرێم بکەن بۆ ئەوەی پڕۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتوو بێت.
جەختیشیکردەوە، ئەم فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.
لە ماوەکانی ڕابردوودا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) ڕۆژی ١٠ی ئۆكتۆبهری ٢٠٢٢ بۆ وادهی ئەنجامدانی ههڵبژاردن دیاریكرد، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان ڕۆژی ٩ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو پەرلەمانی کوردستان بۆماوەی ساڵێک خولی پێنجەمی پەرلەمانیان درێژکردەوە.
رۆژی ٣٠ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لە رۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان بە فەرمی ئەنجامەکانی پەسند کرد و رۆژی ٦ی تشرینی دووەمی هەمان ساڵیش پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد.