كۆمپانیایەك بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم راگرت

 
كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانیان لە كێڵگەی نەوتی هەولێر راگرتووە، ئەوەش بەهۆی راگرتنی بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم و پڕبوونی عەمبارەكانیان.

كۆمپانیای فۆرزا پترلیۆم لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی توانای عەمباركردنی نەوت لە كێڵگەی نەوتی هەولێر نزیكبۆتەوە لە توانای تەواوی، بۆیە بەرهەمهێنان لەكێڵگەكە ڕادەگرن.

كۆمپانیاكە ئاماژەی بەوەكردووە كە ئاگادار كراونەتەوە لە داخستنی بۆری هەناردەی نەوتی كوردستان، داخستنەكەش پەیوەندی بە بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هەیە بەهۆی ئەو بڕیارەشەوە هەناردەكردنی نەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە توركیا راگیراوە.



PM:05:20:27/03/2023