قونسڵی ئەمەریکا سەردانی سەفین دزەیی دەکات
قونسڵ ڕاپۆرتەکەی فۆرین پۆلیسیش دەسرێتەوە


چەند رۆژێکە بەرپرسانی پارتی لە حکومەت و پەرلەمان لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشێکی زۆریان کردە سەر قونسڵ ئەمەریکا لە هەولێر، ئەمڕۆ ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە سەردانی سەفین دزەیی کرد، ئەو راپۆرتەی میدیای ئەمەریکی فۆرین پۆلیسیشی کە رەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤ دەگرت لە کوردستان لە هەژماری خۆی سڕیەوە.

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەڵێت" ئەمڕۆ پێشوازیمان لە کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئیرڤین هیکس جونیۆر کرا، گفتوگۆ و بیروڕامان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و ڕاپۆرتی ئەم دواییەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بوارەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری هاوبەش ئاڵوگۆڕ کرد".

لەلایەکی ترەوە ئیتڤین هیکس قونسڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، ئەو راپۆرتەی میدیای ئەمەریکی فۆرین پۆلیسی لابرد کە رەخنەی لە دۆخی مافی مرۆڤ و سیستەمی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان گرتبوو.   



PM:08:52:27/03/2023