لەبەربانگی ئەمڕۆ كەسێك، دوو ئامۆزای خۆی كوشت و برینداركرد


ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە كەسێك كوژرا و كەسێكی تریش بریندار بوو كە هەردوكیان برای یەكترن.

بەپێی زانیارییەكان، نزیك بەرەبەبانی ئەمڕۆ لە گەڕەكێكی شاری هەولێر، كەسێك دەستڕێژی گوللەی لە دوو ئامۆزای خۆی كردوە بەهۆیەوە یەكێكیان كوژراوە و یەكێكی دیكەش بریندار بووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای روداوەكە هێزە ئەمنییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردوە.

هەر لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندوە، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر كێشەیەكی خێزانی لە گەڕەكی (بەستەپیازە) شەڕێك لە نێوان سێ ئامۆزا دروستبوو، لە ئەنجامدا یەكێكیان بەناوی بارق ئەنوەر مدی تەمەن 35 ساڵ كوژرا و برایەكیشی بە ناوی (ت. ا. م) تەمەن 41 ساڵ بە دەستی ئامۆزایەكیان بریندار بووە و تۆمەتباریش هەڵهاتووە.


PM:07:25:28/03/2023