قوربانیانی ئیبۆلا گەشتە 1900

ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ئامارێكی نوێی ژمارەی قوربانیانی ئیبۆلا بڵاودەكاتەوە كە هەڵكشانێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و پێشبینیش دەكرێت لە چەند مانگی داهاتوودا سنورێك بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دابنرێت.
مارگرێت چان بەڕێوبەری گشتی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كەلە واشنتن ئەنجامیدا ڕایگەیاند كە ژمارەی كەسانی توشوو بە ڤایرۆسی ئیبۆلا گەشتۆتە سێ هەزار و 500 كەس و لەو ژمارەیەی هەزار و 900 كەسیان گیانیان لەدەستداوە.
چان ئاماژە بەوە دەكات كەلەماوەی هەفتەیەكدا نزیكەی 400 كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش زۆرترین حاڵەتی مردنە كە لە ماوەی هەفتەیەكدا تۆمار كرابێت.
بەڕێوبەری گشتی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی باس لەوەش دەكات كە لەماوەی شەش بۆ نۆ مانگی داهاتوودا بەهۆی هەوڵە نێودەوڵەتییەكانەوە سنورێك بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە دادەنرێت و ژمارەی قوربانیان لەو ماوەیەدا بەڕێژەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.
زۆرترین ئەو حاڵتانەی توشبوون و گیان لەدەستدانیش كە لە خۆرئاوای ئەفریقا تۆماركراوە، لە وڵاتەكانی غینیا و لیبریا و سیرالیۆن بووە.



PM:02:37:04/09/2014