سندوقێك بۆ كۆكردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەكان دادەمەزرێت


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سندوقێك بۆ كۆكردنەوەی داهاتی سزای ماددە هۆشبەرەكان دادەمەزرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، بەپێی مادەی (45) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان ژمارە (1) ی ساڵی ( 2020) بڕیاردرا بەدامەزراندنی سندوقێك بەناوی سندوقی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵیەكان پارەدار دەكرێت لەو سزاو پێبژاردنانەی كەلەیاساكەدا دەقی لەسەر نوسراوەو لەسەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەو سندوقە سپاردە دەكرێت.   

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بڕگەیەكی ڕێنماییەكە پارەی ناو سندوقەكە تەنها بۆ ئەو دامەزراوە تەندروستیانە خەرج دەكرێت كە لەمادەی 38 یاساكەدا هاتوەو بۆ هیچ مەبەستێكی تر خەرج ناكرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابوری وتویەتی، هەروەك لە بڕگەیەكی تردا هاتوە ئەو بڕە پارانەی بەپێی یاسا وەردەگیرێت بۆ مەبەستی سندوق دەكرێتە داهاتی كۆتایی بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم و ڕاستەوخۆ دەكرێتە سەر هەژماری سندوقەكە، لیژنەی باڵاش دەسەڵاتی خەرجكردنی بڕی تەنها یەك ملیۆن دیناری هەیە بۆ ئەو لایەنەی كە ماددە هۆشبەرەكە دەستگیر دەكات.



PM:12:55:29/03/2023