سهرۆكى جوڵانهوهى نهوهى نوێ ڕایدەگەیەنێت" دوو مانگ پێش ئێستا سهرۆك وهزیرانى عێراق پێى ڕاگهیاندم نهوتى ههرێم بههۆى نهزانیهوه له دهرهێنانیدا ساڵى (٢٠٢٥) كۆتایی دێت".
شاسوار عهبدولواحید سهرۆكى جوڵانهوهى نهوهى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پێش دوو مانگ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی کۆبومەوە، باسی ئەوەی کرد کە بە پێی ئەو راپۆرتانەی لەبەردەستی ئەواندایە ئەوا نەوتی هەرێم بەشی تا سالی ٢٠٢٥ دەکات (بەهۆی نەزانی و خراپ دەرهێنانی نەوتەکە)، بۆیە وتی هەرێم بە ناچاری رێکدەکەون، چونکە دەزانن دوو ساڵی تر هیچیان نامێنێت".
شاسوار عهبدولواحید لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، کێڵگەی شیواشۆک ڕۆژانە ١٢٠ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دەهێنا، ئێستا ڕۆژانە ٤ هەزار بەرمیل بەرهەم دێنێت.