" سپی " زانیاری زیاتر لەبارەی داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

ئەمشەو نزیک کاتژمێر ٨ دەسەڵاتی مەدەنی تورکیا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە هەموو گەشتەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی رادەگیرێت.

هەرچەندە بەپێی بە دواداچوونی ماڵپەڕی " سپی " لەرووی ئەمنییەوە فڕۆکەخانەی سلێمانی پاڕێزراوەو هەموو رێوشوێنە ئەمنیی و ئیدارییەکانی کەموکوڕی تیانییە، بەلآم هۆکاری راگرتنی ئەو گەشتە ئاسمانیانە وەک دەسەلآتی فڕۆکەوانی تورکیا ناوزەدی کردووە بەهۆکاری " ئەمنییە". ( لەم نێوەدا هێڵی تورکیس ئێرتا ٥ی نیسان گەشتەکانی راگرتووە، بەلآم وەک قۆناغی یەکەم ئەم راگرتنە تا مانگی ٢٠٢٣/٧/١ دەخایەنێت).

راگرتن و قەەدەغەکردنی گەشتە ئاسمانییەکان تەنها ئەو گەشتانە ناگرێتەوە کە لە فڕۆکەخانەکانی تورکیاوە دەفڕن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی و بە پێچەوانەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەفڕن بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا، بەڵکو ئاسمانی تورکیا بەڕووی هەموو ئەو گەشتانەشدا دادەخرێن کە لە فڕۆکەخانەی نێو دەوڵەتی سلێمانییەوە بە ئاسمانی تورکیادا دەفڕن بۆ ئەورپاو وڵاتانی تر، یان لە ئەوروپاوە گەشت دەکەن بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی.

بەپێی ئەو بە دواداچوونانە، تەنها دەسەلآتی فڕۆکەوانی عێراقی دەتوانێت ئەو کێشەیە چارەسەر بکات و، عێراق توانای فشاری هەیە لەسەر تورکیا، چونکە ئاسمانی عێراق رێگایەکی سەرەکی نێوان ئەوروپا و تورکیا لەگەڵ ئاسیا و رۆژهەڵاتی ئاسیادایە.

دەقی هەواڵی یەکەمی راگرتنی ئەو گەشتانە لەم لینکەوە بخوێنەرەوە
  
 

PM:10:15:03/04/2023