پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان ئاسایی دەبێتەوە


وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت دوای رێکەوتنی بەغداو هەولێر و دەستکردنەوە بە هەناردنەکردنی نەوتی هەرێم، پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا وەک جاران زیاد دەبێتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، ئاماژە  بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم‌و فیدراڵ بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەکات و، ئاشکراشی دەکات کە ٣٣٠ مێگاوات کارەبا بۆ ناو تۆڕی نیشتمانی دەگەڕێتەوە.

لەو راگەیاندنەدا باس لەوەش کراوە کە ئه‌م ٣٣٠ مێگاوات كاره‌بایه بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەردوو کێڵگەی نەوتی گەرمیان‌و خورمەڵە کەمبوو بووەوە.

بڕیارە دوای رێکککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر نەوت، جارێکی تر نەوت هەناردەی دەرەوە بکرێتەوە.



PM:05:41:04/04/2023