سەرۆكایەتی هەرێم بە "دیلیڤەری و تەكسی نەشارەزا" دیارییەك بۆ رۆژنامەیەكی پارتی دەنێرێت


بەشی میدیایی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە دیلیڤەری و تەكسی نەشارەزا دیارییەك بۆ رۆژنامەیەكی پارتی دەنێرێت.

سەلام عەبدوڵا، سەرنووسەری رۆژنامەی (خەبات)ی زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان لە فەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "لەناخی دڵەوە و زۆر  زۆر بەگەرمی، سوپاسی بەشی میدیایی سەرۆكایەتی هەرێم دەكەین كە  بە دیلیڤەری، بەتەكسییەكی نەشارەزا، لەیادی شەست و چوار ساڵەی ڕۆژنامەی خەبات دا، چەپكەگوڵێكی  زۆر جوانیان بۆ ناردین، كە بەداخەوە، تەكسییەكە زۆر بەزەحمەت بارەگای خەبات ی دۆزییەوە".

لە چەند رۆژی رابردوودا یادی 64 ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی رۆژنامەی خەبات كرایەوە.



PM:09:52:04/04/2023