لە قەزای ئاکرێ ژنێکی تەمەن (٣٥) ساڵان بەهۆی لێدانی دەرزییەکەوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە سنوری قەزای ئاکرێ سەر بە پارێزگای دهۆک ژنێکی تەمەن (٣٥) ساڵان بەھۆی لێدانی دەرزییەکەوە گیانی لەدەستدا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی قەزای ئاکرێ ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن (٣٥) ساڵان کە دانیشتوی گوندی یەکماڵ بووە لە سنوری قەزای ئاکرێ، دوای ئەوەی دەرزی بەکارھێناوە تووشی حەساسییەت بووە و پێش ئەوەی بگاتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەى بەوەشکرد، ژنەکە نە لە نەخۆشخانە و نە لە ھیچ کلینیکێکی ئاکرێ دەرزی بۆ نەکراوە، پێدەچێت لە ماڵەوە دەرزی بۆ بەکارھێندرابێت.


PM:07:21:05/04/2023