ئەندامێکی خولی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کۆچی دوایی کرد

ئەندامێكی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە تەمەنی (٧٤) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە شێخەڵا ئیبراهیم پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی كوردستان لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

شێخەڵا ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٤٩) لە كەندێناوە لە دایكبووە، لە ساڵی (١٩٩٣) تاوەكو (١٩٩٧) بریكاری وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم بووە، لە ساڵی (٢٠٠٥) و لە خولی دووەمی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان كاندید كرا و بووەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.


PM:01:32:06/04/2023