یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان راگەیەندرا


ناوەندێكی گەردوونناسی رایدەگەیەنێت، رۆژی ٢١ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

ناوەندی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی گەردونناسی و جیۆفیزیكی لەمیسر، پێشبینی دەكات یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بكەوێتە رۆژی هەینی ٢١ی ئەم مانگە.

ئەم پێشبینییە لە كاتێكدایە رۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٣ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو، لەسەر ئاستی عێراقیش هەردوو مەزهەبی سوننە و شیعە بۆ یەكەمجار بەیەكەوە دەستپێكردنی رەمەزانیان راگەیاند، بەڵام تائێستا هیچ ناوەندێكی فەلەكناسی عێراقی پێشبینی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان رانەگەیاندووە.



PM:09:02:06/04/2023