هەر 40 چركە و كەسێك خۆی دەكوژێت

بەپێی ئامارێكی نوێی ڕێخراوی تەندروستی جیهانی كە لە ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكردۆتەوە، دەركەوتووە ژمارەی ئەو كەسانەی كەخۆیان دەكوژن لە بەرزبونەوەیەكی بەردەوامدایە و، ساڵانە بەسەدان هەزار كەس هەولێ خۆكوشتن دەدەن.
ڕێخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەكاتە كە هەر 40 چركەیەك كەسێك خۆی دەكوژێت و ساڵانە زیاتر لە 800 هەزار كەس بەم هۆیەوە گیان لەدەست دەدەن.
سەبارەت بەو ئامرازانەی كە زۆرترین هۆكارەكانی خۆكوشتنی پێ ئەنجام دەدرێت، ڕاپۆرتەكە ئاماژە بەوە دەكات كە زۆرترین هەوڵەكانی خۆكوشتن لەڕێگای خواردنی ماددەی ژەهراوی ئەنجام دەدرێت و بەدواشیدا خۆخنكاردن و خۆكوشتندێت لەڕێی چەكەوە، زۆرینەی ئەو كەسانەش كە خۆیان دەكوژن دانیشتوی وڵاتە دوواكەوتوەكانی جیهانن و ڕێژی %75ی خۆكوژەكان پێكدەهێنن.
سەبارەت بە تەمەنی ئەو كەسانە ئەو كارە دەكەن، ڕاپۆرتەكە دەریخستووە كە خۆكوشتن دووەم هۆكاری مردنی كەسانی تەمەن 15 بۆ 29 ساڵە، ئەمە جگە لەوەی خۆكوشتن لەنێو بەتەمەنەكانیشدا لە ڕێژەیەكی بەرزدایە، زۆرینەی ئەو كەسانەش كە ئەم كارە ئەنجام دەدەن لە ڕەگەزی نێرن و بەجۆرێك لە هەندێ وڵاتدا خۆكوشتنی ڕەگەزی نێر سێ هێندەی ڕەگەزی مێ زیاترە.



PM:01:07:05/09/2014