لێدوانی نوێی بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هەناردەكردنەوەی نەوت لەڕێگەی سۆمۆ


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ چارەسەری كێشەكان لەڕێگەی دەستورەوە.


بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەی ‏‎بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، لە دەباشان پێشوازی لە موسەننا سامەرایی، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم كردووە و سەبرەت بە ‏‎رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و هەناردەكردنەوەی، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە، یەكێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان بووە.


ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "رێككەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی دەستورەوە".


 



PM:02:20:07/04/2023